لە رووی ئابوورییەوە ساڵی رابردوو بۆ خەڵکی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان ساڵێکی دژوار بوو
K24 – ههولێر:
لە رووی ئابوورییەوە، ساڵی رابردوو بۆ خەڵکی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان ساڵێکی دژوار بوو. هەڵاوسان بە درێژایی ئەم ساڵە هەر زیادبووه و نرخەکان رۆژ بە رۆژ گرانتربوون.
له ساڵی 2022دا هەژاری و بێکاری زیاتر پەرەیسەندوو و دۆخی ئابووریی هاووڵاتییان زیاتر بەرەو خراپی چوو. هاووڵاتیانیش بههیوا نیین لە ساڵی 2023دا کێشەکانیان چارەسەربێت.