هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته باخی به پیتی زه‌یتوون

K24 – هه‌ولێر:
ئێستا وەرزی پێگەشتنی زەیتوونە و مانگی كانوونی یه‌كه‌م و دووه‌می هه‌موو ساڵێك کاتی گونجاوە بۆ بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتوون.
باخه‌وانه‌كانی زه‌یتوون لە هەرێمی کوردستان راستەوخۆ لە کێڵگەکانیانەوە زەیتوون دەبەن بۆ کارگەکان بۆ ئەوەی بیکەن بە زەیتی زەیتوون، کە خواستێکی زۆری لەسەرە بەهۆی بەرزی کوالێتی زەیتەکەوە.
ساڵانە لە هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی 7 کارگەوە نزیکەی 110تۆن زەیتی زەیتوون بەرهەمدەهێنرێت.