ئیداره‌ی زاخۆ: حكومه‌ت پردی ده‌لال نۆژه‌ن ده‌كاته‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

گۆهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بۆ کوردستان 24 ئاشکرای کرد، گرنگترین پڕۆژەی گەشتیاری ئیدارەکە، پڕۆژەی گەشتیاری پردی دەلالە کە گوژمەکەی 10 ملیۆن دۆلارە لە لایەن حکومەتەوە تەرخان کراوە و سەدا 70ـی کارەکانی تەواو بووە.

گوتیشی: بڕیارە لە 2023 کارەکانی تەواو بێت و سیمای شاری زاخۆ دەگۆڕێت و خزمەت بە کەرتی گەشتیاری دەکات.