فه‌ره‌نسا: له شه‌وی سه‌ری ساڵدا نزیكه‌ی 500 كه‌س ده‌ستگیركران
K24 - هەولێر:
له چوارچێوه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی شه‌وی سه‌ری ساڵ له فه‌ره‌نسا، نزیكه‌ی 500كه‌س ده‌ستگیركران.
لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، جێراڵد دارمانین وەزیری ناوخۆی فەرەنسا، لە دوورگەی مایۆت سه‌ربه وڵاته‌كه‌ی، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئێوارە و شەوی سەری ساڵ بە گشتی هێمن بوون و هیچ رووداوێکی جددیی لە فەرەنسا رووینەداوە.
جێراڵد دارمانین ئاماژەی بەوەشکرد، ژماره‌ی ئۆتۆمبیێلی سووتێندراو لە شەوی سەری ساڵدا بەراورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو، بەڕێژەی لەسەدا 20 كه‌میكردووه و ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ساڵی نوێ‌دا ئاگریان تێبه‌ردراوه، 690 ئۆتۆمبێل بوون.
دارمانین ئاماژەی بەوەشكردووه، نزیکەی 500 کەس لە شەوی سەری ساڵدا له فه‌ره‌نسا ده‌ستگیركراون.
وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، لە شانزێلیزێ كه بەناوبانگترین شەقامی پاریسه و نمایشی یاری ئاگرین به‌ڕێوه‌چوو، زیاتر لە یەک ملیۆن کەس ئاماده‌یبوون و ئەو ژمارەیەش لە رووبه‌رێكی فراوانتردا گه‌یشتووه‌ته دوو ملیۆن کەس.
ده‌شڵێت: "له شه‌وی سه‌ری ساڵدا 90 هه‌زار پۆلیس و كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كان له ئه‌ركدابوون".