بەغدا.. تەرمی کچێک بە سەربڕدراوی دۆزرایەوە

دیمه‌نێكی به‌غدا
دیمه‌نێكی به‌غدا

K24 - هەولێر:

سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی بۆ میدیا عێراقییەکانی ئاشکراکردووە، لە شەقامی سەدە لە ناوچەی سەبعە قسوور، کە دەکەوێتە رۆژئاوای بەغدای پایتەختى عێراق، تەرمی کچێکیان بە سەر بڕدراوی دۆزیوەتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەیداوە، قوربانییەکە لە تەمەنی بیست ساڵیدایە و شوێنەواری چەند چەقۆیەک بە قاچەکانییەوە دیاربووە، بەڵام هێزە ئەمنییەکانی عێراق نە ناسنامەی قوربانییەکە نە وردەکاریی هۆکاری کوشتنەکەیان ئاشکرا نەکردووە.