لە ساڵی 2022 لە هەرێمی کوردستان 46 زانا و مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە
K24 - هەولێر:
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاشکرایکرد، لە ساڵی رابردوودا، 46 زانا و مامۆستای ئایینی لە هەرێمی کوردستان کۆچی دواییان کردووە.
راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ئەو مامۆستا ئایینیانەی بڵاوکردووهتهوه، کە لە ساڵی 2022دا کۆچی دواییان کردووە.
بەگوێرهی راگەیەندراوەکە، لە ساڵی رابردوودا، 46 زانا و مامۆستای ئایینی لە هەرێمی کوردستان کۆچی دواییان کردووە.
لە راگەیەندراوەکە هیچ وردەکارییەک لەبارەی هۆکاری کۆچی دوایی ئەو زانا و مامۆستا ئایینیانە نەخراوەتەڕوو.