لولا دا سیلڤا وه‌ك سه‌رۆكی نوێی به‌ڕازیل سوێندی یاسایی خوارد
K24 – هه‌ولێر:
لولا دا سیلڤا وه‌ك سه‌رۆكی نوێی به‌ڕازیل له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی سوێندی یاسایی خوارد، دوای سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنی ئۆكۆتۆبه‌ری ساڵی رابردوو.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (1ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، له رێوره‌سمێكدا له په‌رله‌مانی به‌ڕازیل، لولا دا سیلڤا وه‌ك سه‌رۆكی نوێی وڵاته‌كه‌ی سوێندی یاسایی خوارد و بۆ سێیه‌مین جاریشه ده‌بێته‌وه سه‌رۆكی به‌ڕازیل.
لولا دا سیلڤای ته‌مه‌ن 77 ساڵ و سەرکردەی پارتی چەپی بەڕازیل دوای سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی مانگی ئۆكۆتۆبه‌ری 2022، به جیاوازییه‌كی كه‌م به‌سه‌ر ركابه‌ره‌كه‌ی بۆلسۆنارۆی سه‌رۆكی پێشووی به‌ڕازیل و سه‌رۆكی پارتی راسته‌ڕوه توندڕه‌وه‌كانی وڵاته‌كه‌ی.
هه‌رچه‌نده لایەنگرانی پارتی راستڕەو هەرەشەی خۆپیشاندانیان کردبوو لە دژی دەستبەکاربوونی لولا دا سیلڤا وەک سەرۆکی نوێی وڵاتی بەرازیل، به‌ڵام رێوره‌سمی سوێندخواردن و دانانی دا سیلڤا وه‌ك سه‌رۆكی به‌ڕازیل له‌ژێر چاودێری توندی ئه‌منی به‌ڕێوه‌چوو.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی به‌ڕزایل، پۆلیسی ئه‌و وڵاته كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه كه چه‌قۆ و بۆمێكی بچووكی پێبووه هه‌وڵی نزیكبوونه‌وه‌ی له‌و گۆڕه‌پانه داوه كه ئاهه‌نگی دانانی سه‌رۆكی نوێی به‌ڕازیلی لێبووه.
پێشتریش له‌ماوه‌ی دوو خولی سه‌رۆكایه‌تیدا لولا دا سیلڤا لە ساڵانی 2003 تا 2010 سەرۆکی پارتی کرێکارانی بەڕازیل و سه‌رۆكی وڵات بووه.