ئیسرائیل هێرشی کردە سەر فڕۆکەخانەی شام

K24 – هەولێر
ئیسرائیل بە مووشەک هێرشی کردە سەر فڕۆکەخانەی شام و زیانی گیانی لێکەوتەوە.
سەرچاوەیەکی فەرمی حکومەتی سووریا بڵاویکردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 2/1/2023، ئیسرائیل هێرشی مووشەکی کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی شام و دەوربەری بەهۆیەوە دوو سەربازی سوپای سووریا کوژراون.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ئەو هێرشەوە گەشتکردن لە فڕۆکەخانەکە راگیراوە.
بەپێی زانیارییەکانی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، هێرشە مووشەکییەکان بنکە و بارەگاکانی حزبوڵڵای لوبنانی و گرووپە چەکدارەکانی ئێرانی لە نێو فڕۆکەخانەی شام و دەوروبەری کردووەتە ئامانج.