مه‌كسیك.. له ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كداریدا بۆ سه‌ر زیندانێك 14 كه‌س كوژران
K24 - هه‌ولێر:
هێرشێكی چه‌كداری كرایه سه‌ر زیندانێكی شاری (سیوداد خوارێز) له مه‌كسیك و به‌هۆیه‌وه 14 كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌ك زیندانی هه‌ڵهاتن.
نووسینگەی راگه‌یاندنی داواکاری گشتیی ویلایەتی چیواوای مه‌كسیك بڵاویكردووه‌ته‌وه، لە ئه‌نجامی هێرشێكی چەکداریدا بۆ سەر زیندانێکی شاری (سیوداد خوارێز)، لەسەر سنووری ئەمریکا، لانیکەم 14 کەس کوژراون و چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون .
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، لەناو قوربانییەکان 10 پاسەوان هەبوون و به‌هۆی هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌وه، زیاتر له 24 زیندانی له‌ناو زیندانه‌كه‌دا هەڵهاتوون.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كانیی مه‌كسیك، رووداوه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك روویداوه، ژماره‌یه‌ك چەکدار هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر زیندانه‌كه و تەقەیان لە پاسەوانەکان کردووە، لە کاتێکدا کە بنەماڵەی زیندانییەکان چاوەڕێی چوونە ژوورەوەی زیندانەکە بوون بۆ ئەوەی بە بۆنەی سەری ساڵەوە سەردانی کەسوکارەکانیان بکەن. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، "مەبەست لەو هێرشە ئاسانکاریی بوو بۆ هەڵهاتنی کۆمەڵێک زیندانی."
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی داواکاری گشتی ئاماژەی بەوەشکردووه، پۆلیس بە هاوکاری سوپا چوار كه‌سی دەستگیرکردووه، به‌ڵام ئاماژه به‌وه نه‌دراوه، ده‌ستگیركراوه‌كان زیندانییه هه‌ڵهاتووه‌كانن یان ئه‌و كه‌سانه‌ی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر زیندانه‌كه.