مامەڵەکارێک بەهۆی دابەزینی تومەنی ئێرانی لە هەولێر خۆی کوشت

K24 – هەولێر

بەهۆی دابەزاندنی بەهای تومەنی ئێرانی، مامەڵەکارێکی بازاڕی دراوی هەولێر لە ماڵەکەی خۆیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەو کەسەی خۆی کوشتووە، ناوی مستەفا بۆڵی-یە، نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراوی هەبوو، مامەڵەی ئاڵوگۆڕی دراوی دەکرد بەتایبەتی تومەنی ئێرانی، کوڕەکانیان لە ماوەی رابردوودا تومەنی زۆریان کڕیوە، ئەم ماوەیە کە تومەن زۆر دابەزیوە، رەنگە زەرەری زۆریان کردبێت، بەڵام تائێستا کەس هۆکاری خۆکوشتنەکەی نازانێت.

گوتیشی: "ئەو کەسە چەندین ساڵە لە بازاڕی دراوی هەولێر ئیشی دەکرد، کەسێک ناسراو و رێزلێگیراو بوو لەلایەن مامەڵەکارانی بازاڕی دراوی هەولێر.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، ئەو کەسە دانیشتووی گەڕەکی هەولێر نوێ بووە، ئەمڕۆ لە ماڵەکەی خۆیدا خۆی کوشتووە.