روونكردنه‌وه له‌باره‌ی راگیرانی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا ده‌درێت
.jpg)
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا ره‌تیده‌كاته‌وه گه‌شته ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كه راگیرابن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (2ـی كانوونی یه‌كه‌م/یه‌نایری 2023)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا به ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵی عێراقی (واع)ـی راگه‌یاند، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له راگیرانی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا ده‌كه‌ن دوورن له راستییه‌وه و گه‌شته ئاسمانییه‌كان به‌رده‌وامن.
ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه، به‌هۆی به‌رده‌وامی كاره‌كانی نووژه‌نكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا، سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی چوون و هاتن له فڕۆكه‌خانه‌كه راگیراون و له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا دووباره گه‌شته ئاسمانییه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ دوو ساڵ به‌سه‌ر كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قوودسی ئێرانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی عێراقی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا تێده‌په‌ڕن.