ئێران دانپێدانانى چهند تۆمهتبارێك بڵاو دهكاتهوه
K24 – ههولێر:
تەلهفزیۆنی ئێران ئەمڕۆ دانپێدانانی تۆمەتبارانی چهند کردەوهيهكی تیرۆریستی پيشاندەدات.
سهرچاوه ههواڵييهكانى ئێران بڵاويانكردهوه، تەلەفزیۆنی ئێران ئێوارەی رۆژی دووشەممە دانپێدانانی چەند کەسێک بڵاو دەکاتەوە، کە بەتەمابوون 50 شوێن لە تاران بتەقێننەوە.
ئاژانسی هەواڵی مێهر بڵاويكردهوه، هاوکات ئەو گرتە ڤیدیۆییانەش پيشان دەدرین کە بەر لە دەستگیرکردنیان لە لایەن وەزارەتی ئیتڵاعاتەوە لە بۆمب و تەقەمەنییەکان گیراون.
بەرپرسە ئەمنییەکانی ئێران دەڵێن ئەو کەسانە لە تاران و پارێزگاکانی رۆژئاوای ئێران دەستبەسەر کراون.
بە گوتەی سەرچاوە ئەمنییەکان ئەو گرتە ڤیدیۆییانە لە قۆناغەکانی ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانی تەقینەوەکان گیراون و بە ناوی" قووڵایی ناکامی" لە دوو کەناڵی خەبەر و کەناڵی یەکی تەلەفزیۆنی ئێرانەوە پيشاندەدرێن.