لە سلێمانی لەسەر دۆسیەیەكی كوشتن دوو تۆمەتبار دەستگیركران

K24 - سلێمانی
لە سلێمانی لەسەر دۆسیەیەکی کوشتن، دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی پارێزگای دیالهوه داواكراو بوون.
ئەمڕۆ دوو شەممە 2ی کانوونی دووەمی 2023، پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، مەفرەزەكانی نوسینگهی كوشتن و نوسینگهی ناوبازاڕی بهشی پۆلیسی نههێشتنی تاوان دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد لەسەر دۆسیەیەکی كوشتن لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی پارێزگای دیالهوه داواكراوبوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی فەرمانی دهستگیركردنی دوو تۆمهتبار لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی پارێزگای دیالهوه گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، پاش كۆكردنهوهی زانیاری و ئهنجامدانی لێكۆڵینەوەی پێویست، توانرا ههردوو تۆمهتبار دەستگیربكرێن.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، ههردوو تۆمەتبار (أ، س، ع - د، ك، ع) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان رەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێنەوە.
ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی بریتییە لە کوشتنی بە ئەنقەست، کە سزای تاوانبار لە سێدارەدان یان زیندانی هەتاهەتاییە.