لەبارەی سەردانی بانکەکان هاووڵاتییانی هەولێر ئاگادار دەکرێنەوە

خانەنشینێک لەکاتی وەرگرتنی مووچەکەی لە یەکێک لە بانکەکانی هەولێر - فۆتۆ: کوردستان24 - ئەرشیف
خانەنشینێک لەکاتی وەرگرتنی مووچەکەی لە یەکێک لە بانکەکانی هەولێر - فۆتۆ: کوردستان24 - ئەرشیف

K24 – هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، سەردانی هیچ بانکێک نەکەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی تایبەت بە پاسپۆرت.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر ئاماژەی بەوەداوە، هاووڵاتییان ئاگادار دەکەنەوە لە ئەمڕۆ 02/01/2023 سەردانی هیچ بانکێک نەکەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی تایبەت بە پاسپۆرت چەکی پاسپۆرت، بەڵکو راستەوخۆ لە نووسینگەکانی بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر دەکرێت (نووسینگەی پاسپۆرتی یەک / نووسینگەی پاسپۆرتی دووی دەوروبەر/ نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران/ نووسینگەی پاسپۆرتی کۆیە) بە بڕی (25000) دیناری عێراقی.