"هەستیارترین و شاراوەترین بابەتی تۆپی پێ"

كلیان مباپێ هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسی پاریس سانجێرمان به‌ درێسێكی لكێندراوی ریال مه‌درید
كلیان مباپێ هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسی پاریس سانجێرمان به‌ درێسێكی لكێندراوی ریال مه‌درید

نووسینی: عیماد نوح

ئەمە لەوانەیە هەستیارترین و شاراوەترین بابەتی تۆپی پێ بێت، بابەتێکی تەواو ئاڵۆزە و بینەر ناتوانێ هەستی پێبکات، لەوانەی ئەم باسە لە سەرەتای دروستبوونییەوە هەبێت تا ئێستا، بەڵام بەم کۆتاییانە کۆمەڵێک پرسیار بێ وەڵام جێهێڵدران و کۆمەڵێک بابەتی سیاسی بە پارە پەردەپۆش کران.

بڕوام بە کڕینی فرۆشتن نیە، ئەمە شتێکە دەکەوێتە قاڵبی ئەستەمەوە، بەڵام بڕوام وایە پشتگیری زۆر هەن کە لە قاڵبی خۆیان هاتوونەتە دەر و ناحەقی و نادادپه‌روه‌رییان دروستکردووە، کۆمەڵێک بابەتی دەرەوەی "یاریکردن به‌ ئه‌نجام" هەن کە تەواو گوماناوین و نیشانەی پرسیارییان بۆ دانراوە.

چوونی مباپێ بۆ ڕیاڵ مەدرید بەهەموو پێوەر و حەقێکەوە دەبوایە ڕوویبدایە، پێرێز پارەیەکی باشی پێشکەشی پاریس کرد و موچەیەکی وەهای ئامادەکردبوو کە پاریس بوێری ئه‌وه‌ نه‌كات ره‌تی بكاته‌وه‌، وەک ڕوونە خەون و ئامانجی ئەم لاوە فه‌ره‌نسییه‌ش هەر مەدرید بووە، ڕۆژنامەکان، تەواوی میدیا جیهانییەکان وێنای چوونی مباپێیان کرد بە شێوەیەکی فەرمی، بەڵام لەپڕێکدا هەموو شتێک گۆڕا، لەژێر سیاسەتێکی گەورەدا و هەڕەشەیەکی توند مباپێیان ناچارکرد بمێنێتەوە، بەڵام دواجار بەم مووچە خەیاڵییەو کۆمەڵێک خاڵی نێو نوێکردنەوەی بۆندەکە هەموو شتێک پەردەپۆشکرا و لەبیر کرا، کە لە ئەسڵدا پرسێکی زۆر هەستیار و گرینگە بۆ تۆپی پێ.

بابەتی چوونی ڕۆناڵدۆ دەبێت بە دەستپێکی پیشاندانی هەموو دیوە قێزەونەکانی سیاسەتی تۆپی پێ، چوونی ڕۆناڵدۆ نەک تەنها هاندەران، هەموو جیهانی شۆککرد، من ئێستاش پێم وا نیە بابەتی موچە خەیاڵییە هۆکار بێت، ئەم موچە خەیاڵییە دووبارە هەموو شتێکی پەردەپۆشکردەوە، من هەڵکشانی تەمەنی ڕۆناڵدۆم لەبەرچاوە و پێداگری ناکەم لە ئاست خراپیدا، ریۆ فێردیناند له‌ دوایین لێدوانیدا گوتی: بابەتی ڕۆناڵدۆ بابەتێکی سادە نیە، کۆمەڵێک خاڵی گرینیگ هەن بەڵام کاتی نییە، ڕۆناڵدۆ گەر گەورەترین بڕیاری دابوایە چوونی دەبوو بۆ سپۆڕتینگ لیسبۆنا و بە سەربەرزییەوە وازی دەهێنا، بەڵام ئەوەش پرسیارێکە و لەداهاتوودا وەڵامەکەی دەزانین.

بیرمە ساڵی 2019 مه‌سعوود ئۆزێل ئه‌وكات لە یانەی ئارسناڵ بوو، پشتگیری موسڵمانی ئیگۆڕی کرد، لە بەرامبەردا پەخشی یاری ئارسێناڵ لە وڵاتی چین لابدرا و ناوی لە لیستی یارییە ئەلیکترۆنییەکانی چین سڕایەوە، دوای ئەم ڕووداوەش یانەی ئارسێناڵ لەڕێگەی سۆشیاڵ میدیایەوە نوسینێکی بڵاوکردەوە، ئەوەی ئۆزێل بووچوونی خۆیەتی ئێمە سیاسەت و تۆپی پێ تێکەڵ ناکەین، هاوکات پشگیری خۆشیان بۆ ئۆکڕانیا دەربری.

لە دەرەوەی یاریکردنا سیاسەتی تۆپی پێ بەرەو ئاقارێکی خراپ و تاریکدا دەڕوات، زۆر زۆر پرسیاری بێ وەڵام هەن، بابەتی گرینگ هەن، دەتوانم بڵێم بە ڕێژەیەکی زۆری ئێستای تۆپی پێ لەژێر پرسیاردایە.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی یانه‌ی نه‌سڕی سعوودیه‌
كریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی یانه‌ی نه‌سڕی سعوودیه‌