عومرەکارێکی دیکەی کورد لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد
K24 - هه‌ولێر:
عومره‌كارێكی خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر به‌ناوی (نه‌غمه جه‌میل عه‌لی)ـی ته‌مه‌ن 77 ساڵ له شاری مه‌ككه كۆچی دواییكرد و هه‌ر له‌وێ به‌خاك ده‌سپێردرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (2ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ ئافرەتێکی عومرەکاری کورد بەناوی ( نەغمە جه‌میل عه‌لی) كه ته‌مه‌نی 77 ساڵه و خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد كه بۆ ئه‌نجامدانی سوننه‌تی عومره سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كردبوو.
سه‌باره‌ت به هۆكاری كۆچی دوایی ئه‌و ئافره‌ته، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە رایگه‌یاندووه، دوێنێ یه‌كشه‌ممه، دوێنێ به‌هۆی تێكچوونی دۆخی ته‌ندروستی به‌هۆی گرفتی قۆڵۆنه‌وه، (نه‌غمه جه‌میل عه‌لی) ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كراوه و نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجامدراوه و دوای مانه‌وه‌ی شه‌و و رۆژێك له نه‌خۆشخانه، ئه‌مڕۆ كۆچی دوایی كردووه.
هه‌روه‌ها دوای وەرگرتنی رەزامەندی کەسوکاره‌كه‌ی، وابڕیارە لە حەرەمی پیرۆزی مەککە، نوێژی لەسەر بکرێت و پاشان لە گۆڕستانی مەککە بە خاک بسپێردرێت.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە، لە سەرەتای دەستپێکی وەرزی عومرەكردنه‌وه تاوەکو ئێستا، ئه‌مه حەوتەم عومرەکاری کوردە لە وڵاتی سعوودیە کۆچی دوایی بكات، ئه‌وانه‌شی كۆچی دواییان كردووه چوار پیاو و سێ ئافرەت بوونە.