سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره: ره‌نگه پارتی و یه‌كێتی رێككه‌وتنی نوێ واژووبكه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان و راواندنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كان، وا بڕیاره پارتی و یه‌كێتی به‌م نزیكانه كۆببنه‌وه. سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی به‌ره‌و گرژییه‌كی زۆر رۆیشت، تا راده‌یه‌ك دڵه‌ڕاوكێی خسته دڵی خه‌ڵكی كوردستان و كاردانه‌وه‌ی خراپیشی له‌سه‌ر بازاڕ درووستكرد، به‌ڵام دواجار گرژییه‌كان خاوبوونه‌وه.
له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24، كه رۆژنامه‌نووس ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌شی ده‌كات، سه‌عید پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، رایگه‌یاند، له سێ هه‌فته‌ی ساڵی رابردوودا، گرژییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی خاوبوونه‌وه، خه‌ریكه په‌رله‌مانی كوردستان زه‌مینه خۆش بكات بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی و دانیشتن له‌باره‌ی ته‌واوكردنی تیمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه هه‌ردوولا له‌سه‌ری رێككه‌وتوون.
له‌باره‌ی دیاریكردنی كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره گوتی: "له چه‌ند رۆژی داهاتوو په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی له‌باره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی تیمی یه‌كێتی له حكومه‌ت ئه‌نجام ده‌دات".
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی گوتیشی: "ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه یه‌كێتی به‌شداری له‌و تیمه‌ی دانوستان بكات، بۆ پرسی بودجه ده‌چنه به‌غدا".
سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی، سه‌عدی پیره گوتی: "كێشه‌كان بریتین له كێشه‌ی دارایی، پرسی ئه‌منی و ده‌ستوه‌ردان له كاروباری یه‌كتری، ئه‌مانه گرێ كوێره‌ن له‌به‌رده‌م كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتووی نێوان پارتی و یه‌كێتی، بۆ ئه‌مه رێككه‌وتنێكی دیكه ئیمزا ده‌كرێت، تا بۆ چه‌ند ساڵی دیكه‌ی ئاینده كاری پێبكرێت و پێداچوونه‌ش به رێككه‌وتننامه‌كانی پێشوو بكرێت، به‌ڵام ناوی رێككه‌وتنه‌كه چی ده‌بێت، ئه‌وه نازانم".
هه‌روه‌ها گوتی: "بارودۆخی هه‌رێم، ناوچه‌كه و جیهان، ئێمه‌ش ده‌گرێته‌وه، ئه‌و بێ خه‌مییه‌ی كه هه‌یه و خۆ خه‌ریككردن به یه‌كتری، شتێكی ناسرووشتییه، چونكه مه‌ترسی تیرۆر بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، بۆ كاركردنی پێكه‌وه‌یی، پێویسته متمانه له نێوان پارتی و یه‌كێتی دروست بكرێت".
روونیشیكرده‌وه، گرژی و ناكۆكییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی، كاردانه‌وه‌ی هه‌بووه له‌سه‌ر بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه پێویسته چاره‌سه‌ر بۆ ناكۆكییه‌كان بكرێت، له‌وانه زه‌مینه‌خۆشكردن بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ به‌غدا و حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی له دوای هه‌ڵبژاردنی 10ـی تشرینی یه‌كه‌می 2021، به هه‌وراز و نشێوی زۆر تێپه‌ڕی، پاش كشانه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در له پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراقی، پارتی و یه‌كێتی به‌شداربوون له دیالۆگی نیشتمانی، بۆ دروستكردنی حكومه‌تی عێراق له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه رێكخرا، ئه‌و بڕیارانه‌ی كه له دیالۆگی نیشتمانی عێراق جێگیركراون، ناوه‌ڕۆكی به‌رنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانییه، ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی ده‌ستپێبكه‌ن و به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه بكه‌ن، كه هه‌نگاوی یه‌كه‌م پرسی بودجه‌یه، هه‌نگاوه‌كانی دیكه‌ش په‌یوه‌سته به پرسی پێشمه‌رگه، شایسته داراییه‌كانی جوتیاران و مادده‌ی 140ـ و پرسی دیكه.