لە ساڵێکدا 62 پڕۆژەی جۆراوجۆر لە قەزای چۆمان جێبەجێکراون
K24 – هەولێر
لە چوارچێوەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ساڵی رابردوودا 62 پڕۆژەی جۆراوجۆر لە قەزای چۆمانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێکراون.
بەگوێرەی ئامارەکانی قایمقامیه‌تی قه‌زای چۆمان، له ساڵی رابردوو 62 پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر له بواره‌كانی، قیرتاو كردنی رێگاوبان، كۆنكریت كردنی شه‌قام، دروستكردنی دیواری پاڵپشت و جۆگه‌ی كراوه، نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی تۆڕی ئاو، كاره‌با، چه‌گڵ رێژكردنی به‌شێك له رێگای گونده‌كان، نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی چه‌ندین قوتابخانه جێبەجێکراون، هەروەها چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆری هونه‌ری، وه‌رزشی و گه‌شتوگوزار لە سنوورەکە ئەنجامدراون.
كۆی گوژمه‌ی پڕۆژه‌كان كه راسته‌وخۆ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران دابینیكردووه 3 ملیار و 150 ملیۆن دینار بووە.
قایمقامیەتی قەزای چۆمان راشیگەیاندووە، لە ساڵی نوێ‌دا به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر كار له‌سه‌ر سێكته‌ری په‌روه‌رده دەکەن و پلانیان هەیە به دروستكردنی چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی 18 پۆلی و دروستكردنی بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی له جۆری تایپ سی له‌سه‌ر رێگه‌ی هامڵتۆن له‌نێوان پردی حافیز بۆ گوندی ره‌زان، بۆ ئەوەی له حاڵە‌تی رووداوی هاتووچۆدا لەو بنکەیە فریاگوزاری خێرا بۆ برینداره‌كان بكرێت.