سه‌ركرده‌یه‌كی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: هەڵبژاردنی پێشوەخته ئەنجامنادرێت
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوته‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌ماوه‌ی ساڵی 2023ـدا ئه‌نجامنادرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (3ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، حەسەن فەدعەم، سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به میدیاكانی عێراقی راگه‌یاند، لە داهاتوویەکی نزیک و لەمساڵدا هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق وه‌كو ئه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ری رێككه‌وتوون ئه‌نجامنادرێت.
ئه‌و سه‌ركرده‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی راشیگه‌یاند، "لایەنەکان ئامادەکارییان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخته ئەنجامنەداوە و ئەزموونی عێراقیش ئەوەی سەلماندووە هەڵبژاردنی پێشوەخت کێشەکان چارەسەرناکات، بەڵکو زیاتر ئاڵۆزیان دەکات و دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران."
به‌گوته‌ی حه‌سه‌ن فه‌دعه‌م، "لە ئێستادا هیچ پاساوێک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق نییە."
رۆژی پێنجشه‌ممه (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌لایه‌ن له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراقه‌وه محه‌ممه‌د شیاع سوودانی راسپێردرا بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و رۆژی (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به كارنامه و 21 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی.