توركیا ره‌تی ده‌كاته‌وه و روسیا پێشوازی لێ ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ره‌تیكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی ئینجیلیك بۆ فڕۆكه‌كانی روسیا بكاته‌وه.
مه‌ولود چاوشئۆغلو پێشتر له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنی رایگه‌یاندبوو بنكه‌ی ئینجێرلیك به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و وڵاتانه كراوه‌ته‌وه كه ده‌یانه‌وێ به‌شداری له شه‌ڕی دژی داعش بكه‌ن، كه بۆ ئه‌م شه‌ڕه هاوكاری هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین و هه‌ر له چوارچێوه‌دا بۆ له‌گه‌ڵ روسیا هاوكاری نه‌كه‌ین؟
ئاژانسی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كانی توركیا رایگه‌یاندووه له شه‌ڕی دژی داعش له‌گه‌ڵ روسیا هاوكاری ده‌كه‌ین.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له وه‌ڵامی پرسیارێك سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی بنكه‌ی ئینجیرلیك له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی روسیاوه رایگه‌یاندبوو هاوكاری له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێك ده‌كه‌ین كه شه‌ڕی داعش ده‌كات.
له لایه‌ن خۆوه، كریملین پێشوازی له‌م هه‌ڵوێسته‌ی توركیای كرد كه رایگه‌یاندووه بنكه‌ی سه‌ربازی ئینجیرلیك بۆ فڕۆكه‌كانی روسیا ده‌كاته‌وه، به‌ڵام تا ئیستا هیچ دانوستانێك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نه‌كراوه.
له‌دوایین به‌دواداچوونی ئه‌م بابه‌ته، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ره‌تیكرده‌وه كه بنكه‌ی سه‌ربازی ئینجیرلیك بۆ فڕۆكه‌كانی روسیا بكاته‌وه.
فرۆكه جه‌نگییه‌كانی روسیا ئێستا بۆ شه‌ڕی دژی داعش بنكه‌ی سه‌ربازی "حمیمیم" له پارێزگای لازقیه به‌كار دێنن.
پاش ئه‌وه‌ی كه ئه‌ردۆغان له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو سه‌باره‌ت به رووداوی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی روسیا له مانگی تشرینی 2015 داوای لێبوردنی كرد، په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره ئاسایی بوونه‌وه.