پۆلیسی سلێمانی: ئەو کچەی لە هوانە هێرشی کرایە سەر رادەستی کەسوکارەکای کرایەوە

K24 - سلێمانی:
پۆلیسی سلێمانی لەبارەی رووداوه‌كه‌ی ناوچه‌ی هوانه تایبەت بە کوردستان24 ئاشکرایکرد، دوای ئەو رووداوەی کە لە گەڕەکی هوانەی شاری سلێمانی روویدا چیتر رێگە بە پێشبڕکێ و نمایشی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل لە هوانە نادرێت.
سەرکەوت ئەحمەد گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دواین زانیاریەکانی سەبارەت بە کەیسی ئەو کچەی کەلە گەڕەکی هوانە هێرشی کرایە سەر بە کوردستان24ـی راگەیاند، باوکی کچەکەیان بانگ کردووە و گوتەیان لێ وەرگرتووە، هاوکات کچەکەیان رادەست کردووەتەوە کە پێشتر لەگەڵ باپیری دەژیا.
ئاماژەی بەوەشدا، راپۆرتی پزیشکیان بۆ کچەکە کردووە و دەرکەوتووە کە دەستێکی ئازاری پێگەشتووە.
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئەوەی خستەڕوو، هەموو ئەو کچانەی پێشتر سەردانی ئەو ناوچەیەیان کردووە لەلایەن پۆلیسەوە ئاگادارکراونەتەوە، کە چیتر نەچنە ئەو شوێنە.
سەرکەوت ئەحمەد راشیگەیاند، لەمەودوا رێگە بە پێشبڕکێ و نمایشی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل لە هوانە نادرێت.
به گوێره‌ی ئاماری پۆلیسی سلێمانی، تا ئێستا 19 كه‌س به تۆمه‌تی په‌لاماردانی كچه‌كه‌ی هوانه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه.
به‌هۆی په‌لاماردانی كچێك له رۆژی هه‌ینی (30ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، له ناوچه‌ی هوانه‌ی شاری سلێمانی كه بۆ ته‌ماشاكردنی نمایشی ماتۆڕسكیل چووبووه ئه‌و شوێنه، كاردانه‌وه‌ی فراوانی له‌سه‌ر ئاستی حكومی و خه‌ڵكی به‌دوای خۆیدا هێنا.
دوای ئه‌و رووداوه‌ش، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامێكی له‌باره‌ی په‌لاماردانی ئه‌و كچه‌وه بڵاوكرده‌وه و رووداوه‌كه‌ی به "شه‌رمه‌زارانه" وه‌سفكرد. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، هه‌ردوو وه‌زیری ناوخۆ و دادی راسپاردووه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه.