سەرۆکی ئەمریکا: لە ساڵی 2023 دەبێت باجی کۆمپانیا دەوڵەمەندەکان لە سهدا 15 کەمتر نەبێت

K24 - ههولێر:
بهگوتهی سەرۆکی ئەمریکا، لەماوهی ساڵی 2023ـدا دەبێت باجی کۆمپانیا دەوڵەمەندەکان لە 15% کەمتر نەبێت.
ئهمڕۆ سێشهممه (3ـی كانوونی دووهم/یهنایری 2023)، جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، سەردەمی ئەوە بەسەرچوو کە کۆمپانیا دەوڵەمەندەکان باجی کەم بدەن.
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین تویتیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر بڵاویکردووەتەوە، "لە ساڵی 2023 داین، ئەوەش بە واتای ئەوەدێت کۆمپانیا دەوڵەمەندەکان و ئەو کۆمپانیایانەی قازانجیان زۆرە دەبێت رێژەی دانی باجیان لەسەدا 15 کەمتر نەبێت."
ئاماژەی بەوەشدا، '' ئەو سەردەمە تێپەڕی کۆمپانیا دەوڵەمندەکا باج نەدەن"