بارسێلۆنا هه‌وڵ بۆ بردنه‌وه‌ی هه‌موو نازناوه‌كان ده‌دات

چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا
چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا

بارسێلۆنا دوای بەرامبەربوونەکەی سەرەتای ئەم هەفتەیە لە لالیگا بەرامبەر ئیسپانیۆل لە دێربی کەتەلۆنیا، ئەمجارەیان لە قۆناغی ٣٢ـی جامی شای ئیسپانیا دەبێتە میوانی یانەی ئینتەرسیتی پلەسێ.

چاڤی هێرناندێز راهێنەری بلاوگرانا، ئەم وەرزە چاوی لە هەموو ناسناوەکانە، بۆیە دەیەوێت بەهێزەوە بەشداریی لە جامی شای ئیسپانیاش بکەن، هەرچەندە راهێنەرەکەی بارسا بۆ ئەم یارییە پشووی بە چەند یاریزانێکی داوە، بانگهێشتی نەکردوون، لەوانەش رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی گۆڵکاری پۆڵەندی.

پێش یارییەکە چاڤی هێرناندێز راهێنەری یانە کەتەلۆنیەکە گوتی: یارییەکی قورس چاوەڕێمان دەکات، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی بردنەوە بەدەست بێنن و بۆ قۆناغی شازدە سەرکەون.

چاڤی هێرناندێز راهێنەرێ بارسێلۆنا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "یارییەکی قورس چاوەڕێمان دەکات، هەموو ئامانجمان ئەوەیە لەم یارییە بردنەوە بەدەست بێنین، بۆ ئەوەی بلیتی قۆناغی داهاتوو مسۆگەر بکەین، ئەوان تیپێکن هیچیان نیە لەدەستی بدەن، بۆیە هەروەکو ئێمە هەموو ئامانجیان بردنەوەیە لەم یارییە، بیستومە یانەی ئیسپانیۆل سکاڵای لە دژی یاریکردنی لیڤاندۆڤسکی تۆمار کردووە، بە بیانۆی ئەوەی بەشداری کردنی لە یاریی بەرامبەر یانەکەیان نایاسایی بووە، بەڵام ئێمە هەموو رێکارێکی یاساییمان تێپەڕاندووە، ئەوان هەرچیەکیان بوێت دەتوانن بیکەن''.

بارسیلۆنا دوایینجار لە ساڵی 1994 بوو کاتێک لە قۆناغی یەکەمی جامی شای ئیسپانیا ماڵئاوایی کرد، ئەوکات بەرامبەر ریال بێتیس لە هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوە بەرامبەر ریال بێتیس دۆڕان، لە بەرامبەردا یانەی ئینتەرسیتی دووەمجاریانه‌ بەشداری جامی شا دەکەن، جاری یەکەمیان هەر لە قۆناغی یەکەم ماڵئاواییان کرد.

بلاوگرانا خاوەنی زۆرترین ناسناوە لە جامی شای ئیسپانیا، ئەو یانەیە 31 جار ناسناوەکەی بردووەتەوە، دوایینجاریش وەرزی 2020 بۆ 2021 بوو و، لەو کاتەوە نەیانتوانیوە ئەو ناسناوە بەدەست بێنن.