ئەوگەنجەی حەشدی شەعبی ئەشكەنجەی دا دواتر زیندانیكرا، شاخەوان عەبدوڵڵا ئازادیكرد

ئالان نەجات
ئالان نەجات

K24 - كه‌ركووك/ هێمن ده‌لۆ:

‎گه‌نجێكی كورد له‌ كه‌ركووك دوای ده‌ستگیكردن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئازادكرا.

دوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتێكی كوردستان24، تایبەت بە ئەشكەنجەدانی گەنجێكی كورد بەناوی ئالان نەجات لەلایەن چەند ئەندامێكی حەشدی شەعبییەوە لە كەركووك و دواتر دەستگیركردنی لەلایەن ئاسایشی نیشیمانی كەركووكەوە، راستەوخۆ دكتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، هاتەسەرهێڵ و بەدواداچوونی بۆ بابەتەكە كرد، ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجەكەی ئازادكرد.

دكتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق،  بە كوردستان24ـی راگەیاند، بەدواداچوونی راستەوخۆی بۆ كەیسی گەنجەكەی كه‌ركووك كردووە، هەركەسێك تێوەگلابێت لەم تاوانە، پێویستە سزابدرێت.

دكتۆرشاخەوان عەبدوڵڵا دڵنیاییشی بە گەنجەكەدا و رایگەیاند، قبوڵ ناكەن هیچ هاووڵاتییەكی كورد لە كەركووك غەدری لێبكرێت.

گوتیشی: "لێژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەباره‌ی كەیسەكە پێكهێنراوە، گوایە لەلایەن چەند كەسێكی سەربەحەشدی شەعبی ئەشكەنجەدراوە".

ئێوارەی ئەمڕۆش لەسەر راسپاردەی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، نووسینگەكەی لە كەركووك راسپارد و سەردانی گەنجەكەیان كرد، لای خۆشییەوە ئالان نەجات سوپاسی دكتۆر شاخەوانی كرد بۆ بەدەمەوەهاتن و ئازادكردنی.  

765
 گه‌نجه‌كه‌ ئازادكراوه‌كه‌ی كه‌ركووك له‌نێو كه‌سوكاریدا