له‌باره‌ی هێنانی ئۆتۆمبێلی كوالێتی به‌رز بۆ ته‌كسی روونكردنه‌وه ده‌درێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایده‌كات له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له كۆمپانیاكان له په‌یوه‌ندیدان بۆ هێنانی ئۆتۆمبێلی كوالێتی به‌رز بۆ ئه‌وه‌ی بكرێن به ته‌كسی.
هێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی (چ باسه)ی كوردستان رایگه‌یاند، له په‌یوه‌ندیدان بۆ هێنانی ئۆتۆمبێلی كوالیتی به‌رز بۆ ئه‌وه‌ی بكرێت به ته‌كسی و به قیستی درێژخایه‌ن به هاووڵاتییان ده‌درێت.
له‌باره‌ی جۆری ئه‌و ته‌كسییانه، میرانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ده‌یانه‌وێت جۆری ئۆتۆمبێلی مۆدێل به‌رزبن كه خاوه‌نی كوالێتی به‌رزبن و دۆستی ژینگه‌بن بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی ئۆتۆمبێله ته‌كسییه كۆنه‌كان بگرنه‌وه و سه‌رنشینانیش زیاتر هه‌ست به سه‌لامه‌تی بكه‌ن له‌كاتی گواستنه‌وه‌یاندا.
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، كه جۆری ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی ده‌هێندرێت ده‌بێت له‌ژێر رۆشنایی رێنماییه‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و داریی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت كه ئاماژه به جۆر و رێكخستن كاروباره‌كانی هێنانی ئۆتۆمبێل بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
هێمن میرانی باسی له‌وه‌شكرد، به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستیاندایه، دوای گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی هێنانی ئۆتۆمبێل، ده‌یانه‌وێت شێوازی كڕینی ئۆتۆمبێله‌كان له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه به‌شێوه‌ی قیستی درێژخایه‌ن بێت و ئه‌و خاوه‌ن ته‌كسیانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان كۆنه، ئۆتۆمبێله ته‌كسییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌نه قوربانی و هه‌مان ژماره‌ش بۆ ئۆتۆمبێله ته‌كسییه نوێیه‌كه‌یان ده‌به‌سترێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌باره‌ت به‌و ته‌كسییانه‌ی له‌زگه‌یی تایبه‌ت به كاری ته‌كسییان لێكردووه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونیكرده‌وه، : ئه‌و ته‌كسییانه‌ی كه له‌زگه‌یان لێكردووه‌ته‌وه، ده‌بێت جارێكی دیكه لێیبده‌نه‌وه و دووپاتیشی كرده‌وه نابێت هیچ شۆفێرێكی ته‌كسی له‌زگه له ته‌كسییه‌كه‌ی لێبكاته‌وه.