باڵیۆزی عومان له عێراق بۆ كوردستان24 باس له‌كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له هه‌ولێر ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
باڵیۆزی عومان له عێراق ئاشكرایده‌كات هه‌وڵدان بۆ كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان له هه‌ولێر و جه‌ختیش له‌سه‌ر به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسی، ئابووری و بارزرگانییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (3ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، حامد بن ئه‌حمه‌د، باڵیۆزی عومان له عێراق له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، به‌دواداچوون بۆ كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان له هه‌ولێر ده‌كه‌ن و روونیشیكرده‌وه، په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كانیشی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه.
باڵیۆزی عومان له عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كۆبوونه‌وه و په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و خواستی وڵاته‌كه‌شی بۆ فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان دووپاتكرده‌وه كه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئێستا سه‌رقاڵی به‌دواداچوونن بۆ كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه له هه‌ولێر.