سەرۆکوەزیران رەزامەندی لەسەر داوایەکی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دا

سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سەنتەرێکی داڵدەدانی ئافرەتان لە هەولێر .. وێنەی ئەرشیف
سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سەنتەرێکی داڵدەدانی ئافرەتان لە هەولێر .. وێنەی ئەرشیف

K24 – هەولێر

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، داوایەکی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی پەسەند کرد.

کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە نوسراوی ژمارە 1314 لە 2022/11/7  داوای دابینکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی بۆ ئەو منداڵانە کرد کە لە خانەکانن و تەمەنیان دەگەتە سەروو 18 ساڵ و دواتر لە خانەکان نامێنن و ئەو ژنانەیەش لە ماڵەكانی داڵدەدانی ئافرەتانی ھەڕەشە لێکراون، بەڵام پاش چارەسەری کێشەکانیشیان، کەسوکاریان وەریان ناگرنەوە.

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەو داوایەی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی پەسەند کرد و لایەنی پەیوەندیداری بۆ جێبەجێکردنی کارەکان، راسپارد.