ساڵی رابردوو 7,827 کەس وەک راگیراو و سزادراو چوونەتە زیندانەکان

زۆرترین رێژەی راگیراوان لە زیندانییەکان بە تۆمەتی تیرۆرە
زیندانی
زیندانی

K24 - هەولێر:

ئیحسان عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری گشتی چاكسازییەكانی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماری ساڵی رابردووی سزادراو و راگیراوانی لە زیندانەکانی هەرێمی کوردستانی راگەیاند.

بەڕێوەبەری گشتی چاكسازییەكانی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسەکەدا ئاماژەی بەوەدا، ساڵی رابردوو بە بڕیاری دادگە 7,827 کەس وەک راگیراو و سزادراو چوونەتە زیندانەکان و 7,571 کەسیش لە ماوەی ساڵی رابردوو ئازاد کراون.

ئیحسان عەبدولڕەحمان راشیگەیاند، لە ساڵی رابردوو 1,192 کەس بە مەرج ئازاد کراون و هاوکات 44 خولی جۆراوجۆر بۆ زیندانیان کراونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، لەناو هەموو چاکسازییەکان قوتابخانە لە گشت قۆناغەکان هەیە و 412 خوێندکار درێژە بە خوێندن دەدەن.

بەڕێوەبەری گشتی چاكسازییەكانی هەرێمی کوردستان، ئەوەشی ئاشکراکرد، زۆرترین رێژەی زیندانی و راگیراوان لە زیندانییەکان بە تۆمەتی تیرۆرە کە رێژەیان 1,550 کەسە.