به‌هۆی لافاوه‌وه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك پارێزگای عێراق ده‌وامی قوتابخانه‌كان راگیرا

دیمه‌نێكی دروستبوونی لافاو له‌ نه‌جه‌ف | وێنه‌: كوردستان24
دیمه‌نێكی دروستبوونی لافاو له‌ نه‌جه‌ف | وێنه‌: كوردستان24

K24 - هه‌ولێر:

به‌هۆی لافاوه‌وه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك پارێزگای باشووری عێراق ده‌وامی قوتابخانه‌كان راگیرا.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (4ـی كانوونی دووه‌می 2023)، بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی هەریەکە لە پارێزگاکانی نەجەف و کەربەلا دەوامی نیوەڕوان و ئێوارنی قوتابخانە و دامەزراوەکانی دیکەی سەر بەوەزارەتی پەروەردەیان بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە راگرت.

پەروەردەی نەجەف و کەربەلا باسیان لەوەشکرد، بەهۆی بەهێزی بارانباراین و دروستبوونی لافاوە بڕیاریانداوە لەسەرجەم قوتابخانەکان دەوامی رابگیرێت تا کاتێکی نادیار.

چه‌كدار جه‌مال، په‌یامنێری كوردستان24 له‌ به‌غدا رایگه‌یاند، به‌هۆی لافاوه‌كه‌، ده‌وامی زۆرینه‌ی داموده‌زگا حكومییه‌كانی پارێزگاكانی باشووری عێراق راگیراوه‌ و بارانبارینی به‌خوڕیش به‌رده‌وامه‌.