خورماتوو.. منداڵێک له‌ژێر ئەشکەنجەی باوكیدا گیانی لەدەستدا

K24 - هه‌ولێر:

له‌ ناحیه‌ی ئامرلی له‌ سنووری قه‌زای خورماتوو، منداڵێك له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی باوكیدا گیانی له‌ده‌ستدا و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاكه‌ش رایگه‌یاند، باوكی منداڵه‌كه‌ ئالووده‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (4ـی كانوونی دووه‌می 2023)، عەمید حوسێن عەلی، بەڕێوه‌بەری پۆلیسی قه‌زای خورماتوو بە کوردستان24ـی راگەیاند، شەوی رابردوو مێردمنداڵێک بەناوی (سجاد زەینلعابدین)ـی تەمەن 15 ساڵ، له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی باوكیدا گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌گوته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی خورماتوو، "باوكه‌كه‌ بە کێبڵ و بۆکس له‌ منداڵه‌كه‌ی داوه‌ و پێش ئه‌وه‌ی بگه‌یه‌ندرێته‌ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە". ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، باوکەکە لەبازگەی ئامرلی لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.

ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، باوکەکە ئالوودەی ماددەی ھۆشبەر و خواردنەوە کحولییەکان بووە و ماوەیەک بووە لەگەڵ خێزانەکەی کێشەی ھەبووە و لەکاتی رووداوەکە دایکی لەماڵ نەبووە.  

وێنه‌ی منداڵه‌كه‌ دوای ئه‌شكه‌نجه‌دانی له‌لایه‌ن باوكییه‌وه‌ كه‌ دواتر گیانی له‌ده‌ستدا | وێنه‌: میدیای عێراقی
وێنه‌ی منداڵه‌كه‌ دوای ئه‌شكه‌نجه‌دانی له‌لایه‌ن باوكییه‌وه‌ كه‌ دواتر گیانی له‌ده‌ستدا | وێنه‌: میدیای عێراقی