لە سەرەتاکانی ساڵی 2023 نزیکەی 130 کەس لە ئەمه‌ریکا بەگولـلـە کوژراون

لە سەرەتەکانی ساڵی 2023 نزیکەی 130 کەس لە ئەمریکا بەگولـلـە کوژاون
لە سەرەتەکانی ساڵی 2023 نزیکەی 130 کەس لە ئەمریکا بەگولـلـە کوژاون

K24 - هه‌ولێر:

لە سێ رۆژی سەرەتای ئەمساڵدا، لە ئەمریکا 130 کەس بەهۆی رووداوەکانی تەقەکردنەوە کوژراون.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (4ـی كانوونی دووه‌می 2023)، رێکخراوی ئەرشیڤی توندوتیژی چەکداری لە ئەمه‌ریکا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، لە رۆژەکانی سەرەتای ساڵی 2023 توانیوانە بەڵگە لەسەر کوژرانی زیاتر لە 130 کەس بەدەست بخەن کە بەهۆی تەقەکردنەوە کوژران کە هەردوو تەقەکردنی بەمەبەست و بێ مەبەستیش دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەنێو کوژراوەکاندا دوو منداڵی سێ ساڵ و زیاتر لە 18 کەسی خوار تەمەن 18 ساڵ هەن.

رێکخراوه‌کە ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەرباری کوژرانی زیاتر لە 130 کەس نزیکەی 400 کەسیش بەهۆی تەقەکردنەوە برینداربوون.