رەخنەی توند لە نوێترین چالاکی سەلاحەدین دەمیرتاش دەگیرێت

ماڵپەڕە نوێیەکەی سەلاحەدین دەمیرتاش
ماڵپەڕە نوێیەکەی سەلاحەدین دەمیرتاش

K24 – هەولێر

سەلاحەدین دەمیرتاش، ماڵپەڕێک بۆ وەرگرتنی پێشنیازەکان دەکاتەوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی زمانی کوردی لە ناو ماڵپەڕەکەدا، رووبەڕووی رەخنە دەبێتەوە.

سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە ئێستا لە زیندانە، لە تویتکێدا لینکی ماڵپەڕێکی بۆ ناردنی پێشنیاز و بۆچوونەکان بڵاوکردووەتەوە، بەڵام زمانی کوردی لە نێو بەشی زمانەکانی ماڵپەڕەکەدا نییە، لە کاتێکدا هاووڵاتیان دەتوانن بە زمانەکانی تورکی و ئینگلیزی و ئەڵمانی و فەرەنسی بۆچوون و پێشنیازەکان بنێرن.

نەبوونی زمانی کوردی لەنێو ماڵپەڕەکەی دەمیرتاش بووه‌ته‌ جێگه‌ی ره‌خنه‌ی فۆلۆوەرەکانی.

هاوكات مەتین پیرانی، سکرتێری گشتی بزووتنەوەی ئازادی، پیرۆزبایی کردنەوەی ماڵپەڕە نوێیەکە لە دەمیرتاش دەکات، بەڵام رەخنەشی لێدەگرێت لە نەبوونی زاراوەکانی کرمانجی و زازاکی لە ماڵپەڕەکەدا و بە کەموکورتییەکی گەورەی داناوە.