پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه: حكومه‌تی عێراق چرای ماڵێكی هه‌ڵه‌بجه‌یی پڕ نه‌كردووه له نه‌وت
K24 – هەولێر:
پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و پڕۆژانه‌ی له شاره‌كه‌یان ئه‌نجامدراون، له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه خه‌رجییه‌كانی بۆ دابینكراوه.
ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، به ژووری هه‌واڵی كوردستان 24ی راگه‌یاند، بڕیاری حكومه‌تی عێراقی بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری به پارێزگاكه‌یان و هه‌ژماركردنی هه‌ڵه‌بجه وه‌كو یه‌كێك له پارێزگا‌كانی عێراق، خۆشحاڵی كردوون.
له‌باره‌ی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه گوتی: "ئه‌و پڕۆژانه‌ی له هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجامدراون، له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه خه‌رجییه‌كانی بۆ دابینكراوه و حكومه‌تی عێراق تا ئێستا هیچ پڕۆژه‌یه‌كی ئه‌نجام نه‌داوه و چرای ماڵێكی هه‌ڵه‌بجه‌یی پر نه‌كردووه له نه‌وت".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "تا ئێستا هه‌ڵه‌بجه به فه‌رمی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه پارێزگا نییه و نه‌كراوه به پارێزگای نۆزده‌هه‌می عێراق".
دووپاتیكرده‌وه، به‌هۆی لێدوانه‌كانی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی له‌باره‌ی پابه‌ندبوونیان به بڕیاری به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌وه، سوپاس و پێزانیمان پێشكه‌شی كردووه.
پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه‌یسی به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه له 2015ـه‌وه چووه‌ته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، ئه‌وكات نووری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بوو و بڕیاره‌كه كاری پێنه‌كراوه، خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه هه‌قی خۆیانه باوه‌ڕ به به‌ڵێنه‌كان نه‌كه‌ن، به‌هیواین ئه‌و لێدوانه‌ی سوودانی، كه‌یسی به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه بباته بواری پراكتیكی، له 16ـی ئاداری داهاتوو له یادی كیمیابارانكردنی ئه‌و شاره، مژده‌یه‌ك بدرێته خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه.