وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه راپۆرتی كه‌شوهه‌وای رۆژانی داهاتووی بڵاوكرده‌وه

K24 – هەولێر:
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 4ـی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2023)، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راپۆرتی كه‌شوهه‌وای رۆژانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه.
له راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندندا هاتووه: رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو كه‌شوهه‌وا سه‌قامگیرده‌بێته‌وه.
رێژەی بارانبارین له 12 کاتژمێری رابردوو له هەرێمی کوردستان به‌مشێوه بووه:
زۆرترین رێژەی بارانبارین له خانەقین 18 ملم بووه
له پارێزگای دهۆک هیچ بارانێک نەباریوه
له سلێمانی 9.4 ملم باران باریوه
له هەولێر 0.5 ملم باران باریوه
له کەرکووک 6.3 ملم باران باریوه
له هەڵەبجه 9.6 ملم باران باریوه
له کەلار 13.4 ملم باران باریوه
له دەربەند 13.2 ملم باران باریوه
له دووز 11 ملم باران باریوه
له بازیان 10.2 ملم باران باریوه
له مەیدان 9.8 ملم باران باریوه
له چەمچەماڵ 8 ملم باران باریوه
ده‌قی راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن

