شەپۆلێکی بەفربارین حاجی ئۆمەرانی گرتەوە

K24 – چۆمان

شەپۆلێکی بەفربارین حاجی ئۆمەرانی گرتەوە و تائێستا پێنج سانتیمەتر بەفر باریوە.

پەیامنێری کوردستان24 لە دەڤەری سۆران رایگەیاند، لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێکی بەفربارین حاجی ئۆمەرانی گرتووەتەوە، لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران پێنج سانتیمەتر بەفر باریوە.

راشیگەیاند، تیمەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی رێگەوبانی سۆران بەفرەکەیان راماڵیوە، بەڵام دابەزینی پلەکانی گەرمە بەشی زۆری رێگاکەی کردووەتە بەستەڵەک بەم هۆیەوە ئاستەنگی بۆ هاتووچۆ دروستکردووە.

پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا تیمەکانی بەفر راماڵین بۆ نەهێشتنی کاریگەری بەستەڵەک و ئاساییکردنەوەی هاتووچۆ سەرقاڵی بڵاوکردنەوی خوێن بەدرێژایی رێگەکە.

.
.