وەزیرێکی حکومەتی هەرێم بەشداری لە قەداسی گەورەی ماتەمینی پاپای پێشووی ڤاتیکان دەکات

.
.

K24 – هەولێر

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە قەداسی گەورەی ماتەمینی پاپای پێشووی ڤاتیکان دەکات.

ئانۆ جەوهەر عەبدۆکا، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەک کلدانێکی کاثۆلیک بەشداری دەکات، لە قەداسی گەورەی ماتەمینی (جنائیزی)ی قەداسەتی پاپای خوالێخۆشبوو پێندێکتۆسی 16ـەم، کە بە سەرۆکایەتی قەداسەتی پاپا فرانسیس و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وڵاتان و ئایینەکان و بە سەدان هەزار کریستیان لە کەنیسەی (کاتدرائیەی) مار بوتروس لە ڤاتیکان لە رۆما بەرێوەدەچێت.

ئانۆ جەوهەر
ئانۆ جەوهەر
.
.
.