سوودانی: پلانی تۆکمەمان هەیە بۆ پێشخستنی کەرتی کارەبا
K24 – هەولێر
سەرۆکوەزیران و وەزیری کارەبای عێراق، گفتوگۆ لەبارەی پێشخستنی کەرتی کارەبا دەکەن و سوودانی رایگەیاندووە، پلانی تۆکمەیان هەیە بۆ پێشخستنی کەرتی کارەبا.
نووسینگەی راگەیاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌گه‌ڵ وەزیری کارەبا و ژمارەیەک راوێژکار و وەبەرهێنەرانی کەرتی تایبەت لە کەرتی کارەبا كۆبووه‌ته‌وه و دۆسێی کارەبا و گرنگترین ئه‌و پڕۆژە ستراتیژیانه‌ی حکومەت بەنیازە بە هاوکاری کەرتی تایبەت دەستیان پێ‌بکات گفتوگۆیان له‌باره‌وه كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، حکومەت گرنگییەکی زۆر بە پرسی کارەبا دەدات، كار بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌م كه‌رته ده‌كات، کە سەرەڕای خەرجییە گەورەکانی حکومەت له‌و كه‌رته‌دا، لە ئەنجامدا کەرتە ئابوورییەكانی وەک پیشەسازی، کشتوکاڵ، وەبەرهێنان زیانی به‌ركه‌وتووه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سوودانی رایگه‌یاندووه، حکومەت باوەڕی بە گرنگی کەرتی تایبەت و ئه‌نجامدانی كاری هاوبه‌ش هه‌یه، به‌تایبه‌تی له كه‌رتی كاره‌بادا و پلانی تۆكمه‌یان بۆ پێشخستنی كه‌رتی كاره‌با له‌وڵاتدا هه‌یه.