شوێنەوارێکی سەردەمی ساسانییەکان لە کۆیە دۆزرایەوە

K24 – هەولێر

جوتیارێکی سنووری شارۆچکەی کۆیە، کوپەیەکی کۆن لە زەویەکەیدا دەدۆزێتەوە و دوای ئاگادارکردنەوەی بەڕێوبەرایەتی شوێنەواری کۆیە، کوپەکە لە زەوی دەردەھێنرێ.

یەکێتی واحید، بەڕێوبەری فەرمانگەی شوێنەواری کۆیە، بە کوردستان24ـی راگەیاند، تیمەکانیان کاری دەرھێنانی کوپەکەیان کردووە و ئێستا لای ئەوان پارێزراوە .

ئاماژەی بەوەشکرد، "کوپەکە مێژوویەکی دێرینی ھەیە، ئەگەرچی ھێشتا بەتەواوی خاوێنمان نەکردووەتەوە و پشکنینی ماوە، بەڵام پێشبینی دەکەن مێژووەکەی بۆ سەردەمی ساسانییەکان بگەڕێتەوە .

کوپە دۆزراوەکە
کوپە دۆزراوەکە