دوو برای دووانە پاسەوانی تایبەتی کریستیانۆن

كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ نێوان دووانه‌ پۆرتوگالییه‌كه‌ كه‌ به‌رده‌وام پاسه‌وانی و چاودێری ده‌كه‌ن
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ نێوان دووانه‌ پۆرتوگالییه‌كه‌ كه‌ به‌رده‌وام پاسه‌وانی و چاودێری ده‌كه‌ن

K24 - هەولێر:

کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوو پاسەوانی تایبەتی هەیە و ساڵانە لەلایەن ئەستێرە پۆرتوگالییەکەوە دوو ملیۆن یۆرۆ وەردەگرن، دوو پاسەوانەکە برای یەکترن و پۆرتوگالین، پێشتر لە سوپا و پۆلیسی پۆرتوگال خزمەتیان کردووە، لە دوایین دەرکەوتنی کریستیانۆشدا لە سعوودیە سەرنجی هاندەران و میدیاکانی جیهانیان بۆ لای خۆیان راکێشا

لە هەرکوێ بێت و بۆ هەرکوێ بچێت، لێی جیانابنەوە، بەردەوام چاودێری دەکەن و لەدواوە و تەنیشتەکانی دەڕۆن، ئەمانە دوو پاسەوانی تایبەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆن.

سێرخیۆ و خۆرخێ رامالیرۆ دوو برای دووانەی پۆرتوگالین و پاسەوانی تایبەتی کریستیانۆن، هاوڕێیەتی دۆن دەکەن لەهەر شوێن و جێگەیەک، تەنانەت ئەگەر لەنێو فرۆکە و لە ئاسمان بێت.

سێرخیۆ و خۆرخێ لەنێو یاریگە و لە دەرەوەی یاریگا، هەرگیز لەبەر چاوی دۆن ون نابن، تەنانەت کاتێک کریستیانۆ بە ئۆتۆمبێلەکەی دەچێتە شوێنێک دوو پاسەوانەکەی بەدوایدا دەچن، رێگەیان پێدەدرێت چەک هەڵگرن و یاوەری رۆناڵدۆ بکەن بۆ ئەوەی ژیانی بپارێزن، ساڵانەش لەلایەن کریستیانۆوە دوو ملیۆن یۆرۆیان پێدەدرێت.

جگە لە کریستیانۆ، ئه‌و دوو پاسه‌وانه‌ هەندێکجار پاسەوانیەتی جۆرجینا و منداڵەکانی دەکەن و بۆ شوێنە گشتی و تایبەتەکان لەگەڵیان دەبن.

دووانە پۆرتوگالییەکە لەدوایین دەرکەوتنیان لەگەڵ کریستیانۆ لە سعوودیە بەهۆی کەشخەیی و باڵابەرزیان سەرنجی مێدیاکان و هاندەرانیان بۆ خۆیان راکێشا و وێنەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو کرایەوە.

سێرخیۆ و رامالیرۆ دوو برا پۆرتوگالیەکە وەکو سەرباز لە یەکەیەکی بژاردەی هێزەکانی پۆرتوگال لە ئەفغانستان خزمەتیان کردووە، دواتر پەیوەندیان بە پۆلیسی پۆرتوگالیەوە کرد، پێش ئەوەی ببنە پاسەوانی تایبەت لە پاراستنی سیاسەتمەدارانی پۆرتوگال و دادوەرەکان، دواتر دەرفەتی تەمەنیان بۆ رەخسا و لە ساڵی 2021 کریستیانۆ گرێبەستی لەگەڵدا کردن.

بەپێی رۆژنامەی فلاشی پۆرتوگالی ئەم دوو برایە لەپێناو خزمەتکردنی کریستیانۆ و خێزانەکەی، داوای مۆڵەتی بێ مووچەیان لە پۆلیسی پۆرتوگال کردووە و بوونەتە پاسەوانی تایبەتی ئەستێرە پۆرتوگالیەکە.

سێرخیۆ و خۆرخێ رامالیرۆ له‌ كاتی خزمه‌تی سه‌ربازی له‌ سووپای پۆرتوگال
سێرخیۆ و خۆرخێ رامالیرۆ له‌ كاتی خزمه‌تی سه‌ربازی له‌ سووپای پۆرتوگال
سێرخیۆ و خۆرخێ رامالیرۆ له‌ دواوه‌ی كریستیانۆ ده‌ڕۆن و چاودێری ده‌كه‌ن
سێرخیۆ و خۆرخێ رامالیرۆ له‌ دواوه‌ی كریستیانۆ ده‌ڕۆن و چاودێری ده‌كه‌ن
سێرخیۆ و خۆرخێ رامالیرۆ دوو پاسه‌وانه‌ دووانه‌كه‌ی كریستیانۆ
سێرخیۆ و خۆرخێ رامالیرۆ دوو پاسه‌وانه‌ دووانه‌كه‌ی