پاریس سانجێرمان له نێوان ئه‌م 3 یاریزانه یه‌كێكیان ده‌فرۆشێت
چەند سەرچاوەیەکی نزیك لە بەرپرسانی پاریس سانجێرمان ئەوەیان ئاشکراکردووە، کە یانە فەرەنسییەکە دەیەوێت لە ئەستێرەی بەرازیلی نێیمار داسیلڤا رزگاری ببێت لە ماوەیەکی نزیکدا.
کارگێڕی یانەی پاریس سانجێرمان بەهۆی بەرزی مووچەی یاریزانە بەرازیلییەکەوە دەیانەوێت دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببن، هەرچەندە تا ساڵی 2025 گرێبەستی نێیمار لەگەڵ یانەکە درێژکراوەتەوە.
نێیمار ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له كۆی 21 یاری، 15 گۆڵ و 13 ئاسیستی كردووه، مووچەی ساڵانەی نێیمار 40 ملیۆن یۆرۆیە، پاریس سانجێرمان رایگەیاندووە ئەگەر گرێبەستێکی 100 ملیۆن یۆریان بەدەستبگات، دەستبەرداری نێیمار دەبن.
یاریزانە بەرازیلییەکە لاری نییە لە بەجێهێشتنی پاریس سانجێرمان بۆ یانەیەکی دیکە، بە مەرجێك ئەو یانەیەی گرێبه‌ستی لەگەڵ دەکات مووچەکەی کەم نەکاتەوە و هەمان بڕە پارە وەربگرێت.
نێیماری ته‌مه‌ن 30 ساڵ، له هاوینی 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا هه‌ڵوه‌شانده‌وه و به به‌های 222 ملیۆن یۆرۆ روویكرده پاریس سانجێرمان، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له كۆی 165 یاری، 115 گۆڵ و 73 ئاسیستی كردووه.