محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموود: پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، كێشه‌ی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌بێته كێشه‌ی هه‌موو خه‌ڵك، چونكه رۆچوونه‌ته ناو هه‌موو جومگه‌یه‌كه‌وه. به ته‌نیاش ناتوانن فه‌رمانڕه‌وایی بكرێت و دۆستانی كوردیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان ئه‌و دوو لایه‌نه به‌یه‌كه‌وه بن و ناتوانن به‌یه‌كه‌وه نه‌بن، چونكه بۆ خۆیان و میلله‌تیش واباشه به‌یه‌كه‌وه بن، بۆیه به‌م نزیكانه كۆده‌بنه‌وه.
له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24، محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموود، له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتییه‌وه گوتی: ده‌بێت پارتی و یه‌كێتی خۆیان بیر له‌وه بكه‌نه‌وه، كه به‌رپرسن له ژیانی شه‌ش ملیۆن هاووڵاتی و ئێستا ئه‌وان له شاخ نین و به‌رپرسی دۆڵێك بن، 40 ملیۆن خه‌ڵك چاوی لێیانه و به‌رپرسیارن له ژیانی شه‌ش ملیۆن خه‌ڵكیش.
له باره‌ی رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتییه‌وه گوتیشی: بڕوا ناكه‌م پارتی و یه‌كێتی بتوانن رێككه‌وتنی ستراتیژی بكه‌ن، چونكه له رێككه‌وتنی ستراتیژی ده‌بێت پرسه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌ستوور و سنوور و چاره‌نووسی هه‌رێم دیار بكرێت، رێككه‌وتنی ستراتیژی له‌سه‌ر پۆست و بڕی پاره نابێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پارتی و یه‌كێتی ئێستا حكومه‌تێكیان پێكه‌وه هه‌یه، ئه‌وه زۆر گرنگه. له‌م ماوه‌یه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌م بینی و گفتوگۆكان به‌و ئاراسته‌یه‌ن، كه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و كێشانه‌ی هه‌ن زۆر گه‌وره نین، هه‌مووشیان بۆچوونیان وابوو ده‌بێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن. هه‌نگاویش نراون.
روونیشیكرده‌وه، ناگاته 10 رۆژی دیكه، پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه و په‌رله‌مانیش بڕیاره‌كانیان په‌سند ده‌كات و كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری ده‌كرێت. بۆ كێشه‌كانی به‌غداش هه‌ر به‌یه‌كه‌وه ده‌بن.