شازادە هاری: لە ئەفغانستان لەکاتی ئەرکەکەمدا 25 کەسم کوشتووە

شازادە هاری
شازادە هاری

K24 - هەولێر:

شازادە هاری ئاشکرای دەکات، لەماوەی ئەرکەکەی لە ئەفغانستان 25 کەسی کوشتوون و تاڵیبانیش رەخنەی لێدەگرێت و دەڵێت، "ئەوانەی تۆ کوشتوونت ئەفغانی بوون و خێزان و کەسوکاریان هەبووە".

لە کتێبێکدا بەناوی سپێر کە بریارە رۆژی سێشەممە بەفەرمی بڵاوبێتەوە، شازادە هاری دانبەوەدا دەنێت، لەماوەی ئەرکەکەیدا لە ئەفغانستان 25 کەسی کوشتوون. شازادە هاری دەڵێت "هەرچەندە ئەوانەی لە ئەفغانستان کوشتوونم بەدڵی من نەبوو و دەبوو زیاتربن بەڵام ژمارەکەی من 25ـە".

شازادە هاری ئاماژە بەوە دەکات، وەک یاری شەترەنج بکات ئەفغانیەکانی لەسەر بۆردی یارییە سڕیونەتەوە.

ئەم قسانەی شازادە بەریتانیەکە تاڵیبانی تووڕەکردووە و ئەنەس حەقانی، سەرکردەی باڵای تاڵیبان لەو بارەیەوە گوتی: ئەوانەی کوشتوونت ئەفغانی بوون و خێزان و کەسوکاریان هەبووە. ئەوانەش مرۆڤ بوون و داشی شەترەنج نەبوون و تۆش تاوانی جەنگت ئەنجامداوە. سەرەرای هەموو ئەوانە ئێوە یارییەکەتان دۆڕاند.

شازادە هاری، ئەندامێکی خێزانی شاهانەی بەریتانیا 10 ساڵ خزمەتی سەربازی هەیە و پلەی کاپتنە لە سوپای وڵاتەکەی و دووجار بە ئەرکی سەربازی چووەتە ئەفغانستان.