ئاگرێك له‌ناو به‌نزیخانه‌یه‌كی هه‌ولێر كۆنترۆڵكرا
K24 – هه‌ولێر / نه‌وره‌س عه‌بدوڵڵا:
دوای كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێك له‌ناو به‌نزیخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و ئاگره‌كه‌یان كۆنترۆڵكرد.
ئه‌مشه‌و هه‌ینی (6ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، ئاگره‌كه له كابینه‌یه‌كی ناو به‌نزینخانه‌كه بووه و ئاگره‌كه‌ش به‌زووترین كات كۆنترۆڵكراوه و رێگریكراوه له ته‌شه‌نه‌كردنی ئاگره‌كه و سووتانی ته‌واوی به‌نزینخانه‌كه.
خاوه‌نی به‌نزینخانه‌كه به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئاگره‌كه له كابینه‌ی شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی كارمه‌ندانی به‌نزینخانه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه و ته‌نها زیانی ماددی هه‌بووه و تواندراوه به‌هۆی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه رێگری بكرێت له رووداوێكی گه‌وره‌ی نه‌خوازراو.
هه‌روه‌ها په‌یامنێری كوردستان24 روونیكرده‌وه، ئه‌و كابینه‌یه‌ی سووتاوه، شوێنی شوشتنگه‌ی ئۆتۆمبێل بووه له‌ناو ئه‌و به‌نزینخانه‌یه و به‌وهۆیه‌وه كرامه‌ندانی به‌نزینخانه‌كه به هاوكاری تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر، توانیویانه به‌زووترین ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن كه زۆر نزیك بووه له شوێنی كۆگاكردن و فرۆشتنی به‌نزین له‌و به‌نزینخانه‌یه.