ئەو کەسەی لە کافتریایەکی سلێمانی گەنجێکی کوشت دەستگیرکرا

سلێمانی - وێنە: ئارام بەختیار/ کوردستان24
سلێمانی - وێنە: ئارام بەختیار/ کوردستان24

K24 – سلێمانی

ئەو کەسەی شەوی رابردوو گەنجێکی لە یەکێک لە کافتریاکانی شاری سلێمانی کوشت دەستگیرکرا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، هێزەکانیان بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان، توانیویانە لە ماوەی کەمتر لە دوو کاتژمێر ئەو کەسە دەستگیر بکەن کە لە کافتریایەکی سلێمانی گەنجێکی کوشت.

ئاماژەی بەوەشکراوە، بەپێی لێکوڵینەوە سەرەتاییەکان دەردەکەوێت ڕووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە.

شەوی رابردوو لە نزیک پردی خەسرەوخاڵ لە شەقامی سالم-ی شاری سلێمانی بەنجێک بەناوی (ڕ، خ ، ع ) لەلایەن کەسێکەوە بە دەمانچە تەقەی لێکرا و کوژرا.