37 هەزار کرێکاری بیانی لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن

K24 – سلێمانی

ژمارەی  كرێكارانی بیانی لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 37 هەزار كرێكارە، زۆربەی ئەو كرێكارانەی  لە كوردستان  كاردەكەن خاوەنی خێزاندارن.

بەگوێرەی ئاماری رێکخراوی رۆشنبیری و داکۆکیکردن لە کرێکارانی بیانی، ژمارەی ئەو كرێكارە بیانیانەی لە ساڵی 2022 لە كوردستان گیانیان لەدەستداوە 13 كرێكارن، زۆربەشیان دوای وەرگرتنی رەزامەندی خێزان و كەسوكارەكانیان هەر لە كوردستان بە خاك سپێردراون.

دوایین کرێکاری بیانی کە لە سلێمانی گیانی لەدەستدا دەوور ئەسكان-ی تەمەن 41 ساڵ بوو، کە خەڵكی  غانە بووە ماوەی چوار ساڵە لە شاری سلێمانی كاریكردووە، دایکی چوار منداڵە دوای ئەوەی هەفتەیەك لەژێر چاودێری  پزیشكی  دەبێت، بەهۆی خراپی بارودۆخی تەندروستییەوە گیان لەدەستدا، لەسەر خواستی خانەوادەكەی بڕیاردرا  لە كوردستان بەخاكی بسپێرن.