دهۆك.. ته‌رمی گه‌نجێك له‌نێو ئۆتۆمبێلێكدا دۆزرایه‌وه
K24 - دهۆك:
ته‌رمی گه‌نجێكی 23 ساڵان به كوژراوی له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا له كۆمه‌ڵگه‌ی دۆمیزی سه‌ر به پارێزگای دهۆك دۆزرایه‌وه و كه‌سوكاره‌یشی رایانگه‌یاند، له دوێنێ شه‌وه‌وه بێسه‌روشوێنبووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (7ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، ته‌رمی گه‌نجێكی 23 ساڵ به‌ناوی (نه‌زار فه‌رهاد حوسێن)، له گوندی بازه‌ڵانی سه‌ر به كۆمه‌ڵگه‌ی دۆمیز له سنووری پارێزگای دهۆك له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا دۆزرایه‌وه.
به‌گوته‌ی كه‌سوكاری نه‌زار، ناوبراو له‌دوێنێ شه‌وه‌وه بێسه‌رشوێنبووه و به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌یان له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا دۆزیوه‌ته‌وه.
كه‌سوكاری گه‌نجه 23 ساڵییه‌كه ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو، نه‌زار به ده‌مانچه كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه و تا ئێستا هۆكاری خۆ كوشتنه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌بووه.