مەسرور بارزانی: گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی کاکەیی دەکەم

"‎جەژنی یارانی قەوڵتاس پیرۆز بێت و هەمیشە لە شادیدا بن"
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی یارانی قەوڵتاس پیرۆزبایی لە پێکهاتەی کاکەیی (یارسانەکان) دەکات.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا سەبارەت بە جەژنی کاکەییەکان نووسیویەتی "بەڕێز و پێزانینەوە لە رۆڵی دیار و گرنگی  کاکەییەکان وەک پێکهاتەیەکی رەسەنی گەلی کوردستان دەڕوانین".

دەقی پەیامی مەسرور بارزانی بە بۆنەی هاتنی جەژنی یارانی قەوڵتاس:

بە بۆنەی هاتنی جەژنی یارانی قەوڵتاس، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی کاکەیی (یارسانەکان) لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم ڕۆژانی جەژن لە خۆشی و ئارامیدا بەسەر ببەن.

‎لەم بۆنەیەدا بە ڕێز و پێزانینەوە لە ڕۆڵی دیار و گرنگی  کاکەییەکان وەک پێکهاتەیەکی ڕەسەنی گەلی کوردستان دەڕوانین کە بەشدارییەکی کارایان لە خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانی خەڵکی کوردستاندا هەیە و جەخت لە پاراستنی مافەکانی کاکەییەکان و گشت پێکهاتەکانی گەلی کوردستان دەکەینەوە. 

‎جەژنی یارانی قەوڵتاس پیرۆز بێت و هەمیشە لە شادیدا بن.

‎مەسرور بارزانی

‎سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2023/1/7