هەدەپە: بەمنزیکانە کاندیدی خۆمان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار رادەگەیەنین

"دوو رۆژ لەمەوبەر دادگای دەستووری تورکیا بڕیاریدا ئاستەنگ بخاتە بەردەم هاوکارییە داراییەکانی خەزێنەی تورکیا بۆ هەدەپە"
لایەنگرانی هەدەپە
لایەنگرانی هەدەپە

K24 – هەولێر:

هاوسه‌رۆكی پارتی دیموکراتی گەلان (هه‌ده‌په‌) ئاشكرایكرد، به‌منزیكانه‌ كاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سه‌ركۆك كۆماری تورکیا راگه‌ده‌یه‌نن.

په‌روین بوڵدان، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په، ئەمرۆ (شەممە 7ـی کانوونی دووەم)‌ له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌ شاری قه‌رس سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا رایگه‌یاند، به‌منزیكانه‌ كاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری توركیا ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن و به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كه‌ن.

ئەو لێدوانەی هاوسەرۆکی هەدەپە لە کاتێکدایە کە دوو رۆژ لەمەوبەر دادگای دەستووری تورکیا بڕیاریدا ئاستەنگ بخاتە بەردەم هاوکارییە داراییەکانی خەزێنەی تورکیا بۆ هەدەپە.

لیژنه‌ی یاسایی مافی مرۆڤی هه‌ده‌په،‌ له‌باره‌ی بلۆككردنی هه‌ژماری بانكی ئه‌و پارته‌ و راگرتنی هاوكارییه‌ داراییه‌كانی خه‌زێنه‌ رایگه‌یاند، بڕیار‌ه‌كه‌ سیاسییه‌ و ئه‌وان قبوڵی ناكه‌ن.

هاوكات نورای ئۆزدۆگان، وته‌بێژی لیژنه‌ی یاسایی و مافی مرۆڤی هه‌ده‌په،‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، دۆخی سیاسی به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په‌ش دابخرێت.