دەرمانێکی نوێی تایبەت بە نه‌خۆشی ئالزەهایمەر كه‌وته بازاڕه‌وه

K24 - هەولێر:
فەرمانگەی خۆراک و دەرمانی ئەمه‌ریکا بەکارهێنانی دەرمانێکی تایبەت بە ئالزەهایمەری پەسەندکرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فەرمانگەی خۆراک و دەرمانی ئەمه‌ریکا، رەزامەندی درا لەسەر بەکارهێنانی دەرمانێکی نوێ، کە ناوی لێکێمبییە و نەخۆشی ئالزەهایمەر هێواشدەکاتەوە.
دەربارەی بەکارهێنانی دەرمانەکەش، فەرمانگەی خۆراک و دەرمانی ئەمه‌ریکا، ئەوەی خستووەتەڕوو، دەرمانەکه بۆ کەسی تووشبووی قۆناغەکانی سەرەتایی زه‌هایمه‌ر بەکاردەهێنرێت و رەوتی لاوازبوونی یادگەی مرۆڤ، هێواش دەکاتەوە.
بە بڕوای پسپۆڕان بەکارهێنانی ئەم دەرمانە تەنیا بۆ ماوەی چەند مانگێک لەبیرچوونەوە دوادەخات.
جۆی سنیدەر پسپۆڕی بواری مێشک و دەمار لە زانکۆی واشنتۆن، لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، ئەم دەرمانە چارەسەری ئالزەهایمەر ناکات و رێگەش لە خراپبوونی رەوشی نەخۆشەکان ناگرێت، تەنیا رەوتی نەخۆشییەکە هێواشتر دەکاتەوە.
لە لایەکی دیکەوە پسپۆڕان، هۆشداریی دەدەن لەوەی ئەگەر هەیە بەکارهێنانی دەرمانەکە ببێتە هۆی هەڵئاوسان لە ناو مێشک یاخوود هەندێک کاریگەریی لاوەکیی دیکەی هەبێت.
ئەم دەرمانە ناوی لێکێمبییە و بەهاوبەشی لەلایەن کۆمپانیای ئایسای ژاپۆنی و کۆمپانیای بیۆجێنی ئەمه‌ریکییەوە، بەرهەمهێنراوە. بەکارهێنانی یەک ساڵی ئەم دەرمانە بۆ هه‌ر توشبووێكی ئالزەهایمەر، خەرجییەکەی نزیکەی 26 هەزار و 500 دۆلارە.
میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، لە ئەمه‌ریکا شەش ملیۆن تووشبووی ئالزەهایمەر هەن، ئه‌و ده‌رمانه نوێیه كاریگه‌ری ده‌بێت بۆسه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه.