زاخۆ.. ئاگر لە کەمپی بێرسڤێ کەوتەوە

ئاگر لە کەمپی بێرسڤێ کەوتەوە
ئاگر لە کەمپی بێرسڤێ کەوتەوە

ئیسلام یوسف – K24 زاخۆ:

ئاگر لە کەمپی بێرسڤێ دووی زاخۆ کەوتەوە و جیا له‌ زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی لێنه‌كه‌وته‌وه‌.

پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی شۆرتی کارەباوە، ئاگر له‌ خێمەیەکی کەمپی بێرسڤێ دووی زاخۆ کەوته‌وه‌، کە خێزانێکی سێ کەسی ئێزدی تێدا نیشتەجێبوون، بەڵام هەرسێ ئەندامی خێزانەکە توانیویانە خۆیان رزگاربکەن  و ئاگرکەوتنەوەکە تەنیا زیانی ماددی هەبووە.

هەروەها تیمەکانی بەرگری شارستانی لە ناحییەی دەرکار گەیشتوونەتە کەمپەکە و توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن بەر لەوەی زیانی زیاتر و خێمەی دیکە بسووتێت.